کارگەیەکی ریسایکلینی پێشکەوتوو لە سلێمانی دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کارگەیەکی ریسایکلینی پێشکەوتوو لە سلێمانی دروست دەکرێت

گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە بۆ دروستکردنی کارگەی ڕیسایکلین بە شێوەی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد محەمەد، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی ئیدارەدانی خۆڵ و خاشاک،وەزارەتی شارەوانی لە پلانیاندایە کارگەیەکی گەورەی ڕیسایکلین بە شێوەیەکی مۆدێرن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروست بکات، چونکە بەداخەوە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان پلانێکی تۆکمە بۆ ئیدارەدانی خۆڵ و خاشاک نییە، کە ئەمەش زیانێکی گەورەی دەبێت بۆ سەر ژینگە و خاک و ئاو و هەوای وڵاتەکەمان و زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان دەگەیەنێت".

گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە کەرتی ژینگە و هەوڵدەدات بە شێوەی مۆدێرن و تەندروستی ئیدارەی خۆڵ و خاشاک بدات، لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستانیش کارگەی ریسایکلینمان هەیە، بەڵام وەکو پێویست نین و توانای لەناوبردنی خۆڵ و خاشاکیان نییە و پاشماوە لە دوای خۆیان جێدەهێڵن، بەڵام پێویستە هاووڵاتیانیش هاوکاری حکوومەت بن، چونکە پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە بە تەنیا ئەرکی حکوومەت نیە، بەڵکو ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکمانە پارێزگاری لە ژینگەی وڵاتەکەمان بکەین و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین".