کاتی گونجاو بۆ سوودوەرگرتن لە ڤیتامینی D
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاتی گونجاو بۆ سوودوەرگرتن لە ڤیتامینی D

 

بەپێی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی زانایانی وڵاتی بەریتانیا، ڤیتامینی جۆری D، یەکێک لە پێویستییەکانە بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە، هەروەها تەندروستیی ئێسکەکان مسۆگەر دەکات، بەڵام بەپێی وەرز و بەپێی جۆری کەشی وڵاتان، هەموو مرۆڤێک بە شێوەی یەکسان ناتوانێ سوود لە ئەم ڤیتامینە وەربگرێ و بۆ جەستەی دەستەبەر ببێت، بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە، ئەم ڤیتامینە بە شێوەی حەبیش دروست کراوە، تا هەموو کەس بتوانێت کەڵکی لێ وەربگرێ، بەڵام پزیشکان رایان وایە، گرنگە بزانن لە چ کاتێکدا سوود لە ڤیتامینی D وەربگرن. بە رای زانایانی بەریتانی، حەبی ڤیتامینی D بەهۆی ئەوە یهەڵگری رێژەیەک چەورییە، پێویستە لەگەڵ ژەمەکاندا سوودی لێ وەربگرن، بۆ نموونە، دوای ژەمی نیوەڕۆ باشترین کاتی سوودوەرگرتنە لەم ڤیتامینەیە.