كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

راپەرین.. پارەی مانگێکی وانەبێژان دابەش دەکرێ

بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە دەست بە دابەشکردنی پارەی مانگی ١٠ ی ٢٠٢٠ی مامۆستایانی وانەبێژ دەکات و بۆ ئەو مەبەستە داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکات سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکە بکەن.

یوسف ناودەشتی، لێپرسراوی راگەیاندنی پەروەردەی رانیە، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "لە سبەی چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین سەردانی بەرێوەبەرایەتیمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان و پێویستە سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە سنوورى بەڕێوبەرایەتیمان خۆى ئامادە بێت و ناسنامەیەک لەگەڵ بهێنێت، چونکە پارەى هیچ کەس نادرێت بە کەسى تر".

راشیگەیاند: "ئەو برە پارەیە ھی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژە و یەکێکە لە ھاوکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، لەبەرئەوەی بە ھۆی پەتای کۆرۆناوە ساڵی رابردوو وانەبێژان نەیانتوانیوە بە تەواوی وانەکانیان پێشکەش بکەن، ئێستاش بەپێی ژمارەی وانەکانی خۆیان لە ساڵی رابردوودا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".