وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر هەولێرەوە نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر هەولێرەوە نییە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوەکەی ذشەوی ڕابردووی هەولێر ئاشکرای کردووە کە ئێمە هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێرەوە نییە و هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە.

ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە سەعید خەتیب زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی٢ی٢٠٢١ ئاشکرای کردووە: "ئێمە هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێرەوە نییە و سەرەڕای ئەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە، هەوڵە گوماناوییەکان بۆ پێوەنددانی بە ئێرانەوە ڕەت دەکەینەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران جەختی کردووەتەوە: "داوا لە عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئاسایشی عێراق بۆ هەموو ناوچەکە گرنگە و پێویستە عێراق حکوومەتی عێراق بەدواداچوونی جددی بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بکات".

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کاتژمێر 9:30 شەوی رابردوو (دووشەممە 2021/2/15)، چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.

دوای ئەم ڕاگەیاندراوەش، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ئاشكرای كرد كە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر كە مووشەكێك بەر بنكەی هاوپەیمانان كەوتووە، لە ئەنجامدا بەڵێندەرێكی مەدەنی گیانی لەدەست داوە و چواری دیكەش بریندار بوون.