چەند دیمه‌نى سه‌رنجڕاکێشى دوو ئەشکەوتی ته‌ڵاشان و زینانە له‌ سنووری دوكان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند دیمه‌نى سه‌رنجڕاکێشى دوو ئەشکەوتی ته‌ڵاشان و زینانە له‌ سنووری دوكان

ده‌سته‌ى شاخه‌وانانى لووتكه‌ له‌ قه‌زاى دوكان‌، گه‌شتێكیان بۆ هه‌ر دوو ئه‌شكه‌وتى (زینانه‌ و ته‌ڵاشان) له‌ سنوورى شاره‌دێى پیره‌مه‌گروون لە قەزای دوکان بەڕێوە برد.

سیامه‌ند ئەحمەد، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى شاخه‌وانیى لووتكه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ده‌سته‌كه‌مان لە گەشتێکدا بۆ شاخە زەرد و شاخی چایەر له‌ سنوورى شاره‌دێى پیره‌مه‌گروون چـوونە نـاو هەردوو ئەشکەوتی (تەڵاشان و زینانە) كه‌ قووڵایى هه‌ر یه‌كه‌یان٢٦ مەتره‌".

گوتیشى: "دیمەنی ئه‌شكه‌وته‌كان سەرنجڕاکێشه‌و له‌میانى چوونمان بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ كه‌لوپه‌لى پێویست و خۆپارێزیمان به‌كار هێنا".