كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەند گوندێكی سنووری ڕواندز خراونەتە پلانی گەشتوگوزارەوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز ئاشكرای کرد بەمەبەستی زیاتر بایەخدان بە بواری گەشتیاری و ڕاكێشانی سەرەنجی گەشتیاران، چەند گوندێكی سنوورەكەمان خراونەتە پلانی گەشتوگوزارییەوە.

 چیا محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری روزاندز، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "سنووری قەزای ڕواندز خزاون چەندین ناوچەی گەشتیارییە و ئەمەش وای كردووە ساڵانە لە هەر چوار وەرزەكانی ساڵدا گەشتیارێكی زۆری ناوخۆیی و شارەكانی عێڕاق، بگرە دەرووەی وڵاتیش روو لە سنوورەكەمان بكەن و كاتێكی خۆش لەم شوێنە گەشتیاریانە بەسەر بەرن".

گووتیشی: "لەپێناو زیاتر راكێشانی گەشتیاران بۆ سنوورەكەمان، ئیش لەسەر گەشتوگوزاری گوندەكان كراوە و لیژنەیەكی تایبەت سەردانی سنوورەكەمانی كردووە و هەریەك لە گوندەكانی (فەقێیان، گەروان و بنەكاول) و چەند شوێنێكی تر، لە سنووری قەزای ڕواندز، لە بەرنامەدان بۆ پڕۆژەی گەشتیاری".

ئەوەشی خستە ڕوو: "پلانەكە وایە كە گوندەكان بە شێوەی سروشتی و كۆنی خۆیان بمێننەوە و گەشتیاران ئاشنای ژیان و كاری و کولتووری گوندەكان بن و هەمیشە چێژ لە سروشتەكەی وەربگرن".