میسر سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میسر سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری میسری عەرەبی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 16-2-2021 دەری کردووە، وەزارەتی دەرەوەی میسر، وێڕای سەرکۆنەکردنی رووداوەکە، سەرەخۆشی لە دەوڵەت  و گەلی عێراق و کەسوکاری قوربانییان، کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری بە رووداوێکی تیرۆریستی هەژمار کردووە و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، نیشان داوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کاتژمێر 9:30 شەوی رابردوو (دووشەممە 2021/2/15)، چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.

دوای ئەم ڕاگەیاندراوەش، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ئاشكرای كرد كە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر كە مووشەكێك بەر بنكەی هاوپەیمانان كەوتووە، لە ئەنجامدا بەڵێندەرێكی مەدەنی گیانی لەدەست داوە و چواری دیكەش بریندار بوون.