کۆبوونەوەکانی ئاستانە لەبارەی رەوشی سووریا دەستیان پێکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆبوونەوەکانی ئاستانە لەبارەی رەوشی سووریا دەستیان پێکرد

کۆبوونەوەکانی ئاستانە- 15 لەبارەی رەوشی سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک، دەستیان پێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-2-2021، بە بەشداریی گیر پیدەرسۆن، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، شاندی وڵاتانی چاودێر (رووسیا، ئێران و تورکیا) و هەردوو لایەنی رژێمی سووریا و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، کۆبوونەوەکانی ئاستانە -15 دەستیان پێکرد.

کۆبوونەوەکان دوای ساڵێک وەستان لە شاری سوچیی رووسیا دەستیان پێکردووە و نوێنەرانی وڵاتانی عێراق، لوبنان، ئوردن و کازاخستان وەک چاودێر بەشداریی تێدا دەکەن.

کۆبوونەوەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بڕیارە رۆژی چوارشەممە (سبەی) لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەیاننامەیەک بڵاو بکرێتەوە.

لەو گەڕەی کۆوونەوەکانی ئاستانە، تاوتوێی سێ تەوەری سەرەکی دەکرێت، کە بریتین لە؛

- راگەیاندنی ئاگربەستی گشتگیر لە پارێزگای ئیدلیب

- کێشەی لێژنەی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا

- پرسی رۆژئاوای کوردستان

کۆنگرەی ئاستانە لە ساڵی 2015 بە چاودێریی رووسیا و بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ شەڕی ناوخۆیی سورویا، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، دەستی بە کارەکانی کردووە و تا ئێستا 14 گەڕی بەڕێوە چووە.