به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانى هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ڕۆژانه له ڕێگه‌ى تیمه‌كان كاركردن بۆ پاراستن و سه‌وزكردنى شه‌قام و پاركه‌كان به‌ردوامه و بۆ ئه‌م وه‌رزه چه‌ندان جۆر دار و گوڵ له پارك و شه‌قامه‌كان ده‌چێندرێن.
ڕێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانی هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: به مه‌به‌ستى جوانتركردنى سیماى شار و گرینگیدانی زیاتر به ڕووبه‌رى سه‌وزایی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان به هاوكاریى شاره‌وانییه‌كان، له ئێستادا سه‌رقاڵى چاندنى چه‌ندان جۆر گوڵى جۆراوجۆرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه 50 هه‌زار تۆى دار سیسه‌م چێندراون و چاندنی تۆی 25 هه‌زار ده‌دۆنیا و قه‌ڵه‌مكردنی گوڵه‌كان به‌رده‌وامن.
ڕاشیگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی بژار و خاوێنكردنه‌وه‌ی پارك و باخچه و دوورگه ناوه‌ندییه‌كان و شووشتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی نافوره‌كان به‌رده‌وامه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رقاڵى هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی ده‌رمانین بۆ پاراستنى گوڵه‌كان".
به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانی هه‌ولێر، ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تی دروستكردن و دانانی شێوه‌كارى بۆ جوانكردن و ڕازندنهوهى پاركه‌كان، قهڵهمكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی دار و نه‌مامه‌كان، چاندنی دار له پارك و باخچه و دوورگه ناوه‌ندییه‌كان و چاندنی گوڵی په‌پووله له شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی نافوورهكانى نێو پاركه‌كان چاككردن و دانانی ڕووناكی و گۆڕینی گلۆپ بۆ پارك و باخچه‌كانى نێو سه‌نته‌رى هه‌ولێر به‌رده‌وامه.