وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كا و داوا ده‌كا هه‌رچی زووه ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه ده‌ستگیر بكرێن و سزا بدرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كا و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ بریندارانی هێرشه‌كه ده‌خوازێ و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بە كه‌سوكاری قوربانییه‌كه ش ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا ده‌كا کە هه‌رچی زووه ئه‌وانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه دیاری و ده‌ستگیر بكرێن و سزا بدرێن.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه کە ئامانجی هێرشه‌كه تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقه و داواش ده‌كا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمی به‌رانبه‌ر هیچ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نهنوێنرێ و ده‌زگا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به‌هێز بكرێن.