زانایەکی تەندروستیی ئیتاڵی رایدەگەیەنێتم بە دوو هۆکار دەتوانرێ مرۆڤایەتی لە پەتای کۆرۆنا رزگار بکرێت.
جۆرجۆ پاڵوە، زانای ڤایرۆسناسیی ئیتاڵی و سەرۆکی ئاژانسی دەرمانی ئەو وڵاتە، رایگەیاندووە، پێویستە هەموو خەڵک پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن.
ئەو زانا ئیتاڵییە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەگەر ماوەی دوو تا سێ مانگ هاتوچۆ بە تەواوی رابگیرێت و تیمە تەندروستییەکانیش بەردەوام بن لە کوتانی هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا، ئەوا مرۆڤایەتی لەو پەتایە رزگاری دەبێت.
پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 109 ملیۆن و 724 هەزار و 536 کەس تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، دوو ملیۆن 420 هەزار و 867 کەس گیانیان لەدەست داوە.