كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. وەرزی پێگەیشتنی گوڵەنێرگز لە دەڤەری بارزان

لەم وەرزەدا گوڵەنێرگز لە دەڤەری بارزان زووتر لە وادەی خۆی ڕواوە و چالاكوانێكی ژینگەپارێزی دەڤەرەكەش، رێنمایی بۆ هاووڵاتییان لەبارەی چنینەوەی گوڵەكان دەخاتە ڕوو.

 سیروان شێخ مزووری، چاڵاكوانی ژینگەپارێز بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەپێی ئەوەی ئەمساڵ كەشوهەوا لەبار بوووە، وای كردووە ئێستا گژ و گیا و گوڵ زووتر لە وادەی خۆی بڕوێن، یەك لەو گوڵانەش گوڵەنێرگزە كە جوانی و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، هەمیش بۆنێكی خۆش و سەرەنج راكێشی هەیە، ئەمەش وای كردووە تەنانەت ساڵانە كەسانێك بۆ بەدەستهێنانی ئەم جۆرە گوڵانە ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەرەكە بكەن، هەندێك لەوانە هەر بۆ خۆشیی خۆیان و هەندێكیشیان بەمەبەستی فرۆشتنەوە و بژیوی خۆیانە لە شارەکان".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی ئەوەی لە دەڤەری بارزان یاسایەكی تایبەت بە ژینگەپارێزی هەیە، رووەكەكان زیاتر گەشە دەكەن، بۆیە پێویستە ئەم كەسانەی كە بۆ بەدەستهێنانی گوڵەنێرگز روو لە ناوچە شاخاوییەكان دەكەن، بە شێوەیەكی دروست ئەم گوڵانە بچنن و زیان بە ڕیشەوە هەڵیاننەکێشن، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی كەمبوونەوە و لەناوچوونیان".