لەبەر ئەم هۆکارە هێلکە بخۆن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خواردنی هێلکە، بەتایبەت لە کاتی ژەمی بەیانییاندا زۆر سوودبەخشە. هێلکە جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، بۆ خانمان سوودی یەکجار زۆری هەیە.

توێژەرانی زانکۆی کامبێردج، دوای نوێترین توێژینەوەکانیان بەو ئەنجامە گەیشتن، کە ئەو خانمانەی زۆر جار سوود لە خواردنی هێلکە وەردەگرن، رێژەی 44% ئەگەری کەمە، کە تووشی شێرپەنجەی مەمک ببن.

جێی باسە، شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەی تایبەت بە خانمانە، کە بەپێی داتا فەرمییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە لە ئاستی هەموو جیهان 2 ملیۆن خانم تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.