به‌هۆى خۆشى و گونجاویى کەشوهه‌واوە، ئه‌مساڵ پێش واده‌ى خۆى گوڵ و گیاى به‌هارى له چه‌ند شاخێكى هه‌رێمى كوردستان ڕواون.
فاتح ناسح، شاخه‌وان له سنوورى قه‌زاى دوكان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له گه‌شتێكدا بۆ شاخى چه‌مى ڕه‌زان له سنوورى قه‌زاى دوكان گیا و گوڵی به‌هارى "كاردۆ"م به‌دى كرد و وێنه‌م گرت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش چه‌ند جۆرى دیکە گوڵ و گوڵزار پێش واده‌ى خۆى لە شاخەکان سه‌رىان ده‌رهێناوه".
لەمبارەوە فۆتۆگرافه‌ر دیارى فاخیر كه به (شاره‌زا) ناسراوه به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له سه‌ردانێكمدا بۆ گۆمى بێكۆدیان له سنوورى باڵه‌كایه‌تى كه شوێنێكى دیارى گه‌شتیارییه، چه‌ند جۆر ڕوەک و گوڵ و گوڵزارى به‌هاریم به‌دى كرد کە زووتر لە وادەی خۆیان ڕواون و هێنده‌ى دىکە جوانىیان به ناوچه‌كه به‌خشیوە".