وەزیری تەندروستیی عێراق دوای دۆزینەوەی جۆرە نوێیەکەی پەتای کۆرۆنا، هۆشدارییەکی توند دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەموو رێکارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا گرتووەتە بەر.
حەسەن تەمیمی بە ئاماژەکردن بەوەی جۆرە نوێیەکەی پەتای کۆرۆان گەیشتووەتە عێراق، هۆشداریی توندی داوەتە هاووڵاتییان و داوای لێکردوون پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەکان بن.
وەزیری تەندروستیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، تیمە پزیشکییەکان لە رۆژی سێشەممە (سبەی)یەوە دەچنەوە ناو شەقامەکان، بۆ پشکنینی هاووڵاتییان.