(دیدەکەم) ئەلبوومی خانمە هونەرمەندی کورد بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

(دیدەکەم) ئەلبوومی خانمە هونەرمەندی کورد بڵاو کرایەوە

(دیدەکەم) ئەلبوومێکی دیکەی خانمە هونەرمەندی کورد (نگین زیایی)یە کە بە شێوەی دیجیتاڵ میوزیک (دەنگ و وێنە) بڵاو کراوەتەوە و هاوکات لەسەر نزیکەی 20 پلاتفۆرمی جیاوازی دیجیتاڵ میوزیک بڵاو کرایەوە و ڕێکاری پێشگیری لە دیاردەی کۆپی ڕایتی بۆ گیراوەتە بەر.

ئەم ئەلبوومە لە درێژەی ئەلبوومەکانی "با قودسیان"ە کە لە چوارچێوەی مۆسیقا و گۆرانیی ڕەسەنی عیرفانییە کە بۆ یەکەمجارە ئەم شێوازە لەناو کورد بە دەنگی نگین زیایی تۆمار کراوە.

ئەم ئەلبوومە لەلایەن محەمەدجەلیل عەندەلیبی هونەرمەندی ئاوازدانەری کوردەوە کاری ڕێکخستنی میوزیکی بۆ کراوە کە ٧ تراکە و بە هەردوو زمانی کوردی (سۆرانی و هەورامی) و گۆرانییەکان تۆمار کراون.

لەم ئەلبوومەدا لە شیعری کەسانێکی وەک شێخ محەمەدسەعید نەقشبەندی، دکتۆر فەرەیدون سێپەری، جەلیل عەندەلیبی، عەتار نەیشابووری و شێخ عەبدولقادر گەیلانی کەڵک وەرگیراوە.

نگین زیایی لەدایکبووی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوسەری هونەرمەندی ئاوازدانەر محەمەدجەلیل عەندەلیبییە و ئێستا داننیشتووی تارانە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە چالاکیی هونەری کردووە و بە شێوازی عیرفانی و سۆفیانە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی لە بواری گۆرانی میوزیکدا چالاکە.

بۆ بیستنی گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە لێرە کرتە بکە.