جه‌سام بندیان، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (به‌ناز) بڵاو كرده‌وه.
له‌باره‌ی كلیپه نوێیه‌كه‌وه، جه‌سام بندیان به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه یه‌كه‌مین كاری هونه‌ریمه كه له ساڵی 2021دا بڵاوم كردووه‌ته‌وه، هیوادارم به دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت، چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می دیكه‌شم بن".
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی هه‌ولێره، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، جگه له خۆی، براكانیشی له بواری هونه‌ریدا كار ده‌كه‌ن.