سابات و ساوێن، خانمه گۆرانیبێژانی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆیان به ناوی (نه‌سیمی پایز) بڵاو كرده‌وه.
سابات و ساوێن خۆیان میوزیك بۆ گۆرانییه‌كه ده‌ژه‌نن و گۆرانییه‌كه‌ش ده‌ڵێن، له كه‌نه‌دا كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه.
ئه‌و دوو خانمه گۆرانیبێژه خوشكى یه‌كترن، سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه و به‌شێوه‌ى دوێت ده‌كه‌نه‌وه، پێشتر ئه‌ندامی گرووپی میوزیكی كچانی ڕانیه بوون، چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌رچووی به‌شی میوزیكی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانن.