كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕووسیا: نرخی نەوت ئەمساڵ لە ٦٠ دۆلار دەمێنێتەوە

جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕووسیا، پێشبینیی خۆی بۆ نرخی نەوت دەربڕی لە ٢٠٢١دا ئەو پێیوایە بازاڕی نەوت جموجۆڵی تێ كەوتووە، بەڵام بەو مانایە نییە كە نرخی نەوت تا ئاستێكی زۆر بەرز ببێتەوە. ئەو پێیوایە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە ٦٠ دۆلار تێپەڕ ناكات.

ئەلێكساندر نۆڤاك، جێگری سەرۆكوەزیرانی رووسیا، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (رووسیا ١)، پێیوایە نرخی نەوت لە نێوان ٤٥ تا ٦٠ دۆلاردا دەمێنێتەوە.

گوتیشی: "بە شێوەیەكی گشتی و خەمڵێنراو، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە ٢٠٢١دا، ٤٥ بۆ ٦٠ دۆلار دەبێت، واتە لەو نێوانەدا دەمێنێتەوە و نە زیاد و نە كەم ناكات، ئەمەش پێشبینی خۆمە بۆ نرخی نەوت".

جێگری سەرۆكوەزیرانی رووسیا باسی لەوەش کردووە، ماوەیەكە بازاڕی نەوت جوموجۆڵی تێ کەوتووە، ئەمەش كاریگەریی باشی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ دەبێت و بازاڕیش دەبووژێتەوە.

لەبارەی پڕۆژەی (ئاكم ٢)، كە پڕۆژەیەكە بۆ گواستنەوەی گازی سروشتیی رووسیا بۆ بازاڕەكانی ئەورووپا، رەخنەی لە ئەمریكا گرتووە کە دەیەوێت پڕۆژەكە دوا بكەوێت.

ئەلێكساندەر نۆڤاكڕاشی گەیاندووە: "ئێمە هیچ مەترسییەك لە تەواوكردنی ئەو پڕۆژەیەدا نابینین، چونكە پڕۆژەكە بۆ ئەورووپا گونجاوە و گازی سروشتی بۆ تەواوی ئەورووپا دابین دەكات. ئەوەی هەیە ئەمریكایە دەیەوێت پڕۆژەكە دوا بكەوێت و جێبەجێ نەکرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە پڕۆژەكە كۆتایی پێ دێت و دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە".