نرخی نەوت لە 63 دۆلار تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لە 63 دۆلار تێپەڕی

نرخی یەک بەرمیل نەوت لە 63 دۆلار تێپەڕی، کە یەکەمجارە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بگاتە ئەو نرخە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021، لە بازاڕەکانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 63 دۆلار و 52 سەنت.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019، نرخی نەوت گەیشتە کەمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵی رابردوو، کە 34 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک.

چاودێرانی ئابووریی جیهانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دۆزینەوە و بەکارهێنانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەگێڕنەوە.