دەزگای لوتکە: توندوتیژی بەرامبەر بە کۆچبەران زۆر زیادی کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەزگای لوتکە: توندوتیژی بەرامبەر بە کۆچبەران زۆر زیادی کردووە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، رۆژانە توندوتیژیی بەرامبەر بە کۆچبەران لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی ئەرووپاوە زۆر زیادی کردووە و ڕۆژانە بە چەندین شێواز توندوتیژی بەرامبەر بە کۆچبەران ئەنجام دەدرێ.


ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ڕۆژانە توندوتیژی جۆراوجۆر بەرامبەر کۆچبەران دەکرێت کە هەڕەشەکردن و لێدان و تەنانەت جێهێشتنیان لە دەریاکان لەخۆدەگرێت، ئەم توندوتیژییانەی پاسەوانانی سنوورەکانی ئەورووپا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و بەپێی ڕاپۆرتێک نزیکەی(١٠.٠٠٠) کۆچبەر لە ساڵی (٢٠٢٠)دا نێردراونەتەوە ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون".

راشیگەیاند: "هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، زۆرترین توندوتیژییەکان لەسەر سنووری یۆنان ڕوویداوە و کۆی گشتی ڕووداوەکان (٣٢١) ڕووداو بووە لە ساڵی (٢٠٢٠) ڕووداوەکان لەسەر وشکانی و لە دەریاشدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە (٩٧٩٨) کەس بوونەتە قوربانیی توندوتیژی و ناردنەوەکان".


ناوبراو ئەوەشی خستەروو، هەر بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، زۆرێک لەو کەسانەی لە یۆنانەوە بە زۆر گەڕێندراونەتەوە سنووری ئاویی تورکیا، پاش ئەوە بووە کە داوانامەی مافی پەنابەرییان پێشکەش کردووە.