بەگوێرەی زانیارییەکان، پووکبوونی ددانەکان پەیوەندیی به بەتەمەنەوە نییە و زۆرن ئەو کەسانەی تەمەنیان گەنجە، بەڵام ددانەکانیان تووشی پووکبوون دەبن. بە گشتی سەرەکیترین هۆکاری پووکبوونی ددانەکان دەگەڕێتەوە بۆ پاک و خاوێن نەکردنەوەی ددانەکان، خۆراکی ناتەندروست، هۆکاری بۆماوەیی، جۆری ددانەکان و خواردنی ئەو خۆراکانەی هەڵگری رێژەیەکی زۆ شەکرن.
پزیشکان و پسپۆڕان لە نوێترین زانیارییەکان بۆ گۆڤاری (do you know) ئاشکرایان کرد، سوودوەرگرتن لە خواردنی رۆژانەی سەوزەی تازە، کاریگەریی هەیە لەسەر ددانەکان، واتە ئەو کەسانەی هەمیشە لەپاڵ ژەمەکاندا سوود لە 100 گرام سەوزە وەردەگرن، ددانەکانیان بە بەراوارد بە کەسانی تر تەندروستترن.