ئەم ڤیتامینە چارەسەری شەقبردنی پێست دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم ڤیتامینە چارەسەری شەقبردنی پێست دەکات

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، خانمان زیاتر لە پیاوان پێستی ئەندامانی جەستەیان شەق یاخود قەڵش دەبا. زۆر جار خانمان بەهۆی دووگیانی، یاخود زۆربوون و کەمبوونی کێشی جەستەیان پێستیان تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت، بەڵام جگە لم دوو هۆکارە، هۆکاری جدی تریش هەیە، کە پاڵنەرە بۆ شەقبردنی پێست.

پزیشکان و پسپۆڕان لە بەشی جوان ببە بۆ ماڵپەڕی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، زۆر جار کەمیی ڤیتامینی Cی جەستە هۆکاری جدییە بۆ سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە لە پێستدا، بۆیە پێویستە خانمان زیاتر گرنگی بەو خۆراکانە بدەن، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی جۆری C (پرتەقاڵ، سندی، لیمۆ، شلیک، کیوی، کەلەرمی برۆکلی، گندۆرە).