هەندێک کەس وا ڕاهاتوون، دوای نیوەڕۆیان بۆ چەند خولەکی کەمیش بێ، سەرخەوێک بشکێنن و پشوویەک بدەن، لەڕاستیدا پزیشکانیش خەوی هەر چەند کورتی دوای نیوەڕۆیانیان پێ بەسوودە و لە توێژینەوەیەکدا ئەنجامەیان بۆ گۆڤاری (do you know) خستە ڕوو و ئاشکرایان کرد، ئەگەر مرۆڤ بتوانێ دوای نیوەڕۆیان، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتخایەنیش بخەوێت (15 خولەک) تەندروستیی دڵی مسۆگەر دەبێت و ئەو کەسانەی لەسەر ئەم رێچکە و ڕاهاتنە بەردەوامن، ئەگەری کەمە تووشی جەڵتە ببن.