هۆکاری وشکبوونی پێستی سەر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەندێک لە خانمان کێشەی وشکبوونی پێستی سەریان هەیە و ئەم حاڵەتەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تاڵەکانی قژیان دروست دەکات.

بەگوێرەی زانیاریی (سیمون لی) پسپۆڕی ناوداری قژ و پێست لە وڵاتی ئوستورالیا، وشکبوونی پێستی سەر حاڵەتێکی ئاسایی نییە و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەرما و وشکیی هەوا، بەکارهێنانی زۆر یاخود زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی ئووتی و مجەفە، کەمخواردنەوەی ئاو و سیستەمی خۆراکی ناتەندروست، بۆیە جەخت دەکەنەوە، کاتێک ئەم کێشەیە بۆ پێستی سەر دروست بوو، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە بواری پێست و قژ بکەی.