ئەم خۆراکە قەڵەوت دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زۆرن ئەو کەسانەی گرفتی کەمیی کێشیان هەیە و سەرەڕای ئەوەی زۆریش دەخۆن، هێشتا کێشیان زیاد ناکات و قەڵەو نابن. پزیشکان لەمەڕ ئەم بابەتە پێیان وایە، گرنگیدان بە هەندێک خۆراک، کە تایبەتمەندیی ئەوەیان تێدایە، کە مرۆڤ قەڵەو ببێت، ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات. ئەوان بۆ گوڤاری (do you know) ئاشکرای دەکەن، خواردنی رۆژانەی گەنمەشامیی کوڵاو بۆ ئەو کەسانەی جەستەیان لاوازە زۆر پێویستە، چونکە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر زیادبوونی کێش. لەلایکی ترەوە، ئەم خۆراکە بۆ خانمانیش بەسوودە و تاڵەکانی قژیان پتەو دەکات. جێی باسە، گەنمەشامیی کوڵاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (C، E، B1،B5).