گوڵە نارنج ئازارشکێنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شکۆفە یاخود گوڵی نارنج، بە یەکێک لە بۆنخۆشترین و بەسوودترین گوڵەکان ناسراوە. وەرزی گوڵی نارنج، یەکەم مانگی بەهارە. شارەزایان و پزیشکان رایان وایە، ئەم گوڵە بە دیازپامی بێ مەترسیی ناسراوە، واتە هەتوانی ئێش و ئازارەکانە، بە بێ ئەوەی زیان لە بەشێکی تری جەستە بدات، یاخود کاریگەریی نەرێنی دوای خۆی بەجێ بهێڵێ. شارەزایانی پزیشکی کۆن سەبارەت بەم بابەتە بۆ گۆڤاری (سێو) ئاشکرای دەکەن، ئەم گوڵە تایبەتە بە دەرمانی سەرئێشە و بێخەوی و بەدخەوی و کاریگەریشی هەیە لەسەر ئارامبوونەوەی دەمارەکان. چۆنیەتیی بەکارهێنانیشی ئاسانە، دەتوانی گوڵەکە وشک بکەی و بیکەیتە ناو خۆراکەکان، یاخود بەشێوەی چا لێی بنێی.