پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری سۆده‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری سۆده‌

سۆده‌ی نان، سەرباری سوودەکانی بۆ چێشتلێنان، چەندین سوودی بۆ تەندروستی هەیە، وەک لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی دەم و ئاسان هەرسکردنی خۆراک.

سۆده‌ی خۆراک، بۆ دروستکردنی کێک، نان و شیرینەمەنی بەکار دێت، بەڵام ماڵپەڕی (ئێکسپرێس) پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری سۆده‌ی بڵاو کردووەتەوە، بەتایبەتی بۆ رێکخستنی سیستەمی خۆراکی و تەندروستییەکی باشتر.

یەکەم/ ئاسانکردنی کرداری هەرسکردن، بەهۆی ئەوەی ترشەلۆکی گەدە هاوسەنگ دەکات.

دووەم/ کەمکردنەوەی هەستی ماندوویەتی، بەتایبەتی بۆ وەرزشوانان، زانایان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە خواردنی سۆده‌ بە سیستەمێکی تەندروست، هەستکردن بە ماندوویەتی کەم دەکاتەوە.

سێیەم/ کاریگەری لەسەر زوو چارەسەربوونی پێست هەیە، بەتایبەتی سووتانەوە و پەڵەی پێست، ئەویش بەهۆی تێکەڵکردنی کەوچکێک سۆده‌ لەگەڵ هەویر و دانان لەسەر پێستەکە.

چوارەم/ ئەوانەی بۆنی دەمیان ناخۆشە، سۆده‌ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەم بۆنە، چونکە بەکتریایە زیانبەخشەکان دەکوژێت، کە هۆکاری بۆنی دەمن، بەتایبەت ئەگەر بەیانییان بە گیراوەی سۆده‌ و ئاو دەم پاک بکرێتەوە.

پێنجەم/ هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە، بەتایبەت ئەو هەوکردنانەی بەهۆی کەڕوویەوە دروست دەبن، چونکە سۆده‌ زۆر چالاکە بەرامبەر کەڕوویەکان.

لەگەڵ سوودەکانی سۆده‌، بەڵام زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیان، زیانی بۆ تەندروستی هەیە.