هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (دكتۆر) بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د باز كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه، هه‌ڵوێست خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه و كلیپه‌كه‌ی به بۆنه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستی (ڤاڵانتاین)، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.