نه‌وید زه‌ردی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (بێ دڵ) بڵاو كرده‌وه.
مازیار فایه‌ق تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، نه‌وید زه‌ردى خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، كلیپه‌كه له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ئاهه‌نگ و كۆنسێرتى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش ساز كردووه.