سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند ده‌یانه‌وێت پێداچوونه‌وه به كه‌موكورتییه‌كانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆنفرانسێك ساز ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، هاوشێوه‌ى زۆر بوارى دیكه له هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى گه‌شتیاریش ڕووى له كزى كرد".
ئه‌مه‌ل جه‌لال گوتیشى: "هه‌رچه‌نده تا ئێستاش په‌تاى كۆرۆنا بڵاوه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك هوڕووى له كه‌مبوونه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوە، بۆیه ده‌مانه‌وێت پێداچوونه‌وه به كه‌موكورتییه‌كانى کەرتی گه‌شتوگوزاردا بكه‌ین و كۆنفرانسێك له‌ژێر ناونیشانى گه‌شتوگوزارى دواى كۆرۆنا به‌ڕێوه ببەین".
ڕوونیشی كرده‌وه: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێك هێندراون بۆ ئه‌وه‌ى كهموكوورتییهكان دیارى بكه‌ن و خاڵى چاره‌سه‌ركردن و گه‌شه‌پێدان و پڕۆژه پێویستهكانى گه‌شتوگوزار ئاماده بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى كاتێك دیارى ده‌كه‌ین و كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ین".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد:" به‌رنامه و پڕۆژه‌ى زۆریان بۆ بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى له‌به‌ر ده‌سته و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵیان له پێشخستنى ئه‌و كه‌رته گرنگه و كردنى به سه‌رچاوه‌یه‌كى دیارى داهاتدا هه‌بێت".