كورته‌ فیلمێک لەبارەی کولتووری پێكه‌وه‌ژیان لە هەرێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كورته‌ فیلمێک لەبارەی کولتووری پێكه‌وه‌ژیان لە هەرێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

ده‌رهێنه‌رێكی كورد كورته‌ فیلمێك له‌بارەی فەرهەنگی پێكه‌وه‌ژیان له هەرێمی‌ كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ قۆناغی وێنه‌گرتنی فیلمەکە كۆتایی هاتووه‌ و پاڵێوراو ده‌بێت بۆ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان.

شاخه‌وان كاكه‌مه‌م دەرهێنەری فیلمەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی فلیمی "كۆرۆنا" کارێکی نوێم به‌ناوی "ئێمه‌  به‌یه‌كه‌وه‌ جوانین" له‌گه‌ڵ ستافێكی شاره‌زا و به‌ئه‌زموون به‌رهه‌م هێناوه، كه‌ سیناریۆی و ده‌رهێنانی کاری خۆمه‌ و قۆناغی وێنه‌گرتنی فیلمەکە ته‌واو بووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی ڕێكخستن دایە و دواتر مۆنتاژ ده‌بێت".

شاخه‌وان كاكه‌مه‌م راشی گه‌یاند: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م فیلمه‌ بۆ فێستیڤاڵە جیهانییەکان پاڵێوراو بێت، چونكه‌ ستافی هونەریی فیلمەکە پێشتووتر به ‌مه‌رجی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی جیهان كاریان كردووه‌ و سه‌رجه‌م کولتوور و ئایینه‌ جیاوازه‌كان لە هەرێمی کوردستان لە فیلمەکەدا بەرجەستە کراونەتەوە"‌.