پسپۆرێکی نەوت: رەنگ نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرز بێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆرێکی نەوت: رەنگ نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرز بێتەوە

پسپۆڕێکی نەوت و وزە رایدەگەیەنێت، رەنگە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرز بێتەوە.

خاتوو ئامریتا سین، پسپۆڕی نەوت و دامەزرێنەری دەزگای (Energy Aspects)ی تایبەتمەند بە نرخی نەوت و بازاڕەکانی نەوت، پێشبینی کردووە نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرز بێتەوە.

ئامریتا سین هەروەها رایگەیاندووە، رەنگە بەهۆی سیاسەتی نەختیی جیهانییەوە، نرخی نەوت لە ساڵی 2022 بۆ 100 دۆلار بەرز بێتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە سەرانسەری جیهان، نرخی نەوت بۆ نزیک 30 دۆلار دابەزی و تا ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز نەبووەتەوە، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری 60 دۆلارە.