سینەمای ئێران بە ئەکتەرە کوردەکان دەدرەوشێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سینەمای ئێران بە ئەکتەرە کوردەکان دەدرەوشێتەوە

لەم ساڵانەی دواییدا، ژمارەیەک ئەکتەری کورد دەرکەوتوون کە باشترین ئەکتەرەکانی ناو سینەمای ئێرانن. ئەم ئەکتەرانە لەناو فیلم و زنجیرە دراما فارسییەکاندا زیاترین و باشترین رۆڵ دەگێڕن، کە ناسراوترینیان بریتین لە:

نەوید محەمەدزادە
نەوید محەمەدزادە یەکێکە لە باشترین ئەکتەرە کوردەکانی ناو سینەمای ئێران و خاوەن دەیان خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانییە. نەوید لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی یەکەمی سێیەمین فیستیڤاڵی سلێمانی، بە کوردی وتاری پێشکەش کرد و شانازیی بە کوردبوونی خۆیەوە کرد.

No description available.

 

هووتەن شەکیبا
هووتەن شەکیبا یەکێکی دیکەیە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای ئێران، کە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و هاوڕێیەکی نزیکی نەوید محەمەدزادەیە. ئەم ئەکتەرە خوشکەزای هادی زیائەدینی پەیکەرسازی ناسراوی کوردستانە.

No description available.

 

فەرهاد ئەسڵانی
فەرهاد ئەسڵانی یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی ناو تەلەفزیۆن و سینەمای ئێران، کە لە شاری بیجاری سەر بە پارێزگای سنە لەدایک بووە. ئەم ئەکتەرە سەرەتا لە شانۆوە دەستی پێکردووە و ئێستا تەمەی 54 ساڵە و خاوەن چەندین خەڵاتی جیهانییە.

No description available.

 

سەعید ئاقاخانی
سەعید ئاقاخانی جیا لە ئەکتەری، یەکێکە لە دەرهێنەرە ناسراوەکانی ناو ئێران و درامای کوردیی بردە ناو تەلەڤزیۆنی ئێران و تائێستا دوو سیزن لە درامای (ن.خ)ی لەناو تەلەڤزیۆنی ئێران بڵاو کردووەتەوە کە لە هەورامان وێنەی گیراون و سیزنی سێیەمی ئەم زنجیرە درامایە لە بەهاری ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت. ئەم ئەکتەرە بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی (کامیۆن) لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک، خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.

No description available.

 

شیلا خوداداد
خاتوو شیلا خودادا یەکێکە لە ئافرەتە ناسراوەکانی ناو سینەما و تەلەڤزیۆنی ئێران، کە دایکی خەڵكی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستانە.

No description available.

 

نیوشا زەیغەمی
خاتوو نیوشا لە تەلەڤزیۆنی ئێران دەیان رۆڵی لەناو زنجیرە دراماکاندا گێڕاوە. نیوشا لە تاران لەدایک بووە و جیا لە ئەکتەری، لایەنگری ناساندنی پیشە دەستییەکانی ناو ئێرانە بە جیهان.

No description available.

 

مەریەم بووبانی
ئەم خاتوونەش لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایک بووە و لە دەیان فیلم و زنجیرە درامادا رۆڵی گێراوە.

No description available.

 

عەلی شادمان
عەلی لە شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایک بووە و هەر لە منداڵییەوە هاتووەتە ناو سینەمای ئێران.

No description available.

 

نەوید پوورفەرەج
ئەم ئەکتەرە لە شاری کرماشان لەدایک بووە و لە فیلمی (مێشکە بچووکە ژەنگرتووەکان) لەپاڵ نەویدی محەمەدزادە و فەرهاد ئەسڵانی، رۆڵی سەرەکییان گێڕا، کە دەرهێنەرەکەی بە میدیاکانی راگەیاند: “لەناو ئێران زۆر ئەکتەری ناسراو هەن، بەڵام من شانازیی بەم سێ کوردەوە دەکەم، کە فیلمەکەمیان سەر خست.

No description available.

 

کورش سلێمانی
کورش لەدایکبووی شاری کرماشانە و بەهۆی ژیانی دایکی لە شاری کرماشان، ناچارە بەردەوام لەنێوان تاران و کرماشان لەهاتوچۆدا بێ. کورش یەکێکە لە نەوەزاکانی ئەڵماس خانی کەنوولەیی شاعیر و شانامەنووسی کورد. جیا لە ئەکتەری، دەرهێنەرێکی ناسراوی شانۆیە لە ئێران و کاری پێشکەشکارییش دەکات.

Image result for كورش سليمانى

 

باران زەمانی
ئەم خاتوونە ئەکتەری سینەما، شانۆ و تەلەڤزیۆنە. لە کرماشان لەدایک بووە و لە فێرگەی مامۆستا حەمید سەمەندەریان فێری ئەکتەریی بووە. لە فیلمی (شیرین)ی عەباس کیارۆستەمی رۆڵی گێڕاوە و تا ئێستا لە دە فیلمی سینەمایی و دەیان زنجیرە دراما رۆڵی گێڕاوە.

No description available.

 

شەهێن عەلیزادە
خاتوو شەهێن ماستەری دەرهێنانی شانۆی لە هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران وەرگرتووە و خاوەن فێرگەی سینەمایە بۆ پەروەردەکردنی ئەکتەر و سینەماکار. نزیکەی 50 ساڵە لەناو سینەما و تەلەڤزیۆنی ئێران رۆڵ دەگێڕێ.

No description available.