فیلمێكی سینەمایی توركیا بۆ پێشبڕکێی خەڵاتی ئۆسكار ڕەت كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمێكی سینەمایی توركیا بۆ پێشبڕکێی خەڵاتی ئۆسكار ڕەت كرایەوە

فیلمی سینەمایی (موعجیزە لە بەندی ٧)، كە رووداوێكی راستەقینەیە و لە توركیا بەرهەم هاتووە و پاڵێورابوو بۆ پێشبڕكێی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار، بەڵام فیلمەكە لەلایەن لیژنەی دابەشكردنی خەڵاتی ئۆسكارەوە رەت كراوەتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانرێت فیلمی سینەمایی (موعجیزە لە بەندی ٧) بۆ پێشبڕكێی خەڵاتی ئۆسكار ڕەت كراوەتەوە.

ئەم فیلمە بە یەكێك لە فیلمە سینەماییە هەرە بەناوبانگ و باشەكانی توركیا لەڕووی نێودەوڵەتییەوە دادەنرێت کە بۆ ئۆسكار پاڵێورابوو، بەڵام رەت كرایەوە.

محەممەد ئەدا ئۆزتەكین دەرهێنەری فیلمەكە، پێشتر باسی لەوە كردبوو، شانازییە بۆ توركیا فیلمێكی سینەمایی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار، بەڵام تاوەكوو ئێستا لەسەر دەرهێنانی فیلمەكە بۆ پێشبڕكێی ئۆسكار هیچ لێدوانێكی نەداوە.

فیلمی سینەمایی (موعجیزە لە بەندی ٧) لە ٢٠١٩دا ٥٨ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٢٧٩ كەس لە سینەما سەیریان كردووە، هەروەها ٩٦٥ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٧٢ لیرە داهاتی هەبووە.