نرخی نەوتی گەیشتە زیاتر لە 61 دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوتی گەیشتە زیاتر لە 61 دۆلار

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە زیاتر لە 61 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە 9-2-2021، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی نەوت بەرز بووە و گەیشتە 61 دۆلار و 3 سەنت.

یەکەمجارە لە مانگی 1ـی 2020ـەوە و دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبێتەوە و بگاتە ئەو ئاستە.

چاودێران پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی گەشبینیی وەبەرهێنەر و کڕیارانی نەوتە بە پێکوتەکانی دژەکۆرۆنا و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن وڵاتە وەبەرهێنەرەکانەوە.