کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی کورتە فیلمی لێکۆڵەر کۆتایی پێهات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی کورتە فیلمی لێکۆڵەر کۆتایی پێهات

نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر ئاكۆ ڕه‌ش ڕای گه‌یاند كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى كورته‌ فیلمى (لێكۆڵه‌ر) ته‌واو بووه‌ و به‌نیازن ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كورته‌ فیلمێكى دیكه‌ نمایشى بكه‌ن.

ئاکۆ ڕەش، نووسه‌ری سیناریۆی کورتە فیلمی لێکۆڵەر، به‌ ‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كورته‌ فیلمه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ى 23 خوله‌كه‌ له‌ نووسینى خۆم و ده‌رهێنانی کاروان ئاواتە و 25 ئەکتەر تێیدا بەشدارییان کردووە".

گوتیشی: "ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئێستا دەکات کە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەر هەڵدەدەن کە به‌داخه‌وه‌ له‌ زۆربەیاندا تەنها کچان دەبنه‌ قوربانی".

ڕوونیشی كرده‌وه:‌ "به‌نیازین ئه‌مساڵ چه‌ند كورته‌ فیلمێكى دیكه‌ به‌رهه‌م بهێنین و له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانەوە په‌خشیان بكه‌ین".