بەرپرسێك لە بهڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان ئاشكرای كرد، دوای دۆزینهوهی چەند شوێنەوارێك لە شارۆچكهی كەلار، دهست به كارهكانیان دهكهنهوه، كه لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی بارانبارینەوە كارەكانیان راگرتبوو.
محەممەد عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی 2ی 2021، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كارەكانی كنە و پشكنین بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری زیاتر لە سنووری قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ماوەی 3 رۆژ بوو بە هۆی بارانبارینەوە راگیرابوو."
گوتیشی: "كۆتایی هەفتەی رابردوو لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی شارەوانیی كەلار چەند شوێنەوارێك لە نزیك بازاڕی كەلار ئاشكرا بووە، كە خۆی لە چوار گۆڕ و چەند شوێنەوارێكی دیكهی دێریندا بینییەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو، شوێنەوارەكەیان بەپێی بەدواداچوونەكانمان مێژوویان سەدەیەك پیش زایین دەگەڕێتەوە، ئێستەش پاش ئەم شەپۆلی بارانبارینەی 3 رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ یان سبەی دەست بەكارەكانمان دەكەینەوە".