بە هەڵە پێنج ژەم پێکوتەی کۆرۆنا لە نەخۆشێک درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە هەڵە پێنج ژەم پێکوتەی کۆرۆنا لە نەخۆشێک درا

لە سەنگافورە،بە هەڵە لەبری یەک ژەم، پێنج دۆزی پێکوتەی کۆرۆنا لە کەسیک درا، بێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێکی لاوەکی لەسەری بەجێ بمێنێت.

وڵاتی سەنگافورە، لەو کاتەی کارمەندی بەڕێوەبەری شلەی فاکسینەکە شوێنەکەی جێ هێشتووە، کارمەندێکی دیکەی پزیشکی لە بنکەیەکی تەندروستی وای زانیوە ئەو ژەمە پێکوتەیە ئامادەیە بۆ نەخۆشەکەیە، بۆیە بە هەڵە پێنج دۆزی پێکوتەی کۆرۆنای لە نەخۆشەکە داوە، دوای چەند خولەکێک پێی زانیوە کە هەڵەی کردووە.

بۆیە نەخۆشەکە بە خێرایی خراوەتە ژێر چاودێریییە، بەڵام سەرنج دراوە کە تەندروستی ئاسایی بووە، هیچ ئاسەوارێکی لاوەکی نەبووە، لەگەڵ ئەوەش بۆ ماوەی دوو رۆژ لەژێر چاودێریی پزیشکی ماوەتەوە، کەچی تەندروستی هەر باش بووە.