فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: "كاتژمێر 4 و 45 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - كه‌سنه‌زان، له‌نزیك ماجیدى لاند، تاكسییه‌ك هه‌وڵى دا له شوێنێك پێچێك بكاته‌وه، كه پێچكردنه‌وه به‌و ئاراسته‌یه قه‌ده‌غه‌یه، له‌و شوێنه‌ش هێما دانراوه، له‌كاتى ئه‌نجامدانى مانۆره‌كه، ئۆتۆمبێلێكى دیكه له جۆرى شێڤرۆلێت له‌دواوه هات و به هێزێكى زۆره‌وه، خۆى به لاى سه‌كنى تاكسییه‌كه‌دا دا، كه شێڤرۆلێتهكهش به خێراییه‌كى زۆر ده‌ڕۆیشت".
باسى له‌وه‌ش كردووه، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، شۆفێرى تاكسییه‌كه و سه‌رنشینێكى تاكسییه‌كه، كه كوڕ و باوك بوون، به سه‌ختى بریندار بوون، زیانێكى زۆرى دارایی‌ش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و ڕێگاوبان و ستوونی كاره‌با كه‌وت.