نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت دوای ساڵێك، له بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی 60 دۆلار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت دوای ساڵێك، له بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی 60 دۆلار، كه له كانوونی دووه‌می ساڵی 2020ـه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌گاته ئه‌و نرخه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، دوای ئه‌وه دێت، كه گه‌شبینییه‌ك بۆ بووژانه‌وه‌ی خواستی كڕینی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا دروست بووه، ئه‌وه‌ش به هۆی فراوانبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێكوته‌ی دژه كۆرۆناوه‌یه، كه وای كردووه ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه كه‌م بێته‌وه و كۆت و به‌ندی ته‌ندروستیی به هۆی په‌تاكه‌وه كه‌م بێته‌وه.
به ڕای چاودێران و شاره‌زایانی بواری ئابووری و نه‌وت، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی په‌تاكه، وا ده‌كات نرخی نه‌وت بۆ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بگه‌ڕێته‌وه.