دووەمین فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم کۆتایی هات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووەمین فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم کۆتایی هات

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە، دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم کۆتایی پێ هات و خەڵات  بەسەر یەكەمەكاندا دابەش كرا.

لەمبارەوە سەردار زەنگەنە، سەرۆكی دووەمین فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ كورتە فیلم، (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی یەكشەممە یەكشەممە 7/2/2021 كۆتایی بە دووەمین خولی ڤێستیڤاڵەکە هات كە لە هۆڵی تایم لە سەنتەری شاری كەركووك بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوە چوو".

گوتیشی لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی كورتە فیلم لە بوارەکانی دیكیۆمێنتاری، ئەنیمەیشن و ڕۆمانە فیلمەکان بەسەر دەرهێنەرەکاندا دابەش کرا.

خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی رۆمانە فیلمەكان درایە ئەم کەسانە:

خەڵاتی یەكەم: فیلمی (the crzies laq) لە دەرهێنانی، هاوكار مەستەفا.

خەڵاتی دووەم: فیلمی (رقییە) لە دەرهێنانی، یاسین غازی.

خەڵاتی سێیەم: فیلمی (the last will) لە دەرهێنانی، محەمەد حوسێن دەربەندیخانی.

 خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی كورتە فیلمەكانی دیكۆمێنتاری بەخشرایە فیلمەكانی:

یەكەم: فیلمی (لم تكن وحیدا she was not alone) لە دەرهێنانی، حوسێن ئەسەدی

دووەم: فیلمی (لبوات labwat) لە دەرهێنانی، ورود عەزاوی

سێیەم: فیلمی (13ی مایۆ) لە دەرهێنانی، تاریق تۆفیق.

خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی فیلمە ئینیمەیشنەكانیش بەخشرایە هەریەك لە فیلمەكانی:

یەكەم: فیلمی (كتم چوچا‌و mute noise) لە دەرهێنانی، زێد شكور.

دووەم: فیلمی (فەرەنسا 1911) لە دەرهێنانی، محەمەد فەقێ.

سێیەم: (دایك) لە دەرهێنانی، ئینسەیف شلش.