چالاکییەکانی فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ كورتە فلیم بەردەوامە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ كورتە فلیم بەردەوامە

ئەمڕۆ یەكشەممە چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی سینەمای تایم لە شاری کەرکووک بەڕێوە دەچێت.

سەردار زەنگەنە، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمە دووەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی كەركووکە بۆ كورتە فلیمە کە دوێنێ شەممە دەستی بە كارەكانی كردووە و ئەمڕۆش بەردەوامە."

گوتیشی: "13 کورتە فیلم گەیشبووە دەستەی باڵای فێستیڤاڵ و سەرەنجام نۆ كورتە فلیم هەڵبژیردراون و پێشبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان دەکەن و دواتر براوەی فێستیڤاڵ دیاری دەكەین".

ئەوەشی خستە ڕوو: "سیما و سیمبۆلی پێشمەرگە كراوەتە خەڵات بۆ براوەکانی فێستیڤاڵەکە."

ساڵی ڕابردوو فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ كورتە فلیم بە ئۆنلاین بەڕێوە چوو، بەڵام ئەمساڵ بە بەشداریی هونەمەندانی ناوخۆ و بیانی كارەكانی ڕێک خراوە و ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی 2ی2021  دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵ بەڕێوە دەچێت.