دەستەی گەشتوگوزار: بۆ ئەمساڵ 200 پرۆژەی وەبەرھێنانمان داوەتە دەستەی وەبەرھێنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ ئەمساڵ 200 پرۆژەی وەبەرھێنانمان داوەتە دەستەی وەبەرھێنان

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پلانی سەرەکییان گرنگیدانە بە پرۆژەی گەشتیاری لە رێگەی کەرتی وەبەرھێنانەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ 200 پرۆژەی وەبەرھێنانیان داوەتە دەستەی وەبەرھێنان.

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "پلانی سەرەکیمان ئەوەیە لە رێگەی وەبەرھێنانەوە گرنگی بە کەرتی گەشتیاری بدەین و شوێنە گەشتیارییەکان وەبەرھێنانیان تێدا بکرێت و خزمەتگوزاری گەشتیارییان بۆ دابین بکرێت و بتوانین وا لە وەبەرھێنەران بکەین وەبەرھێنانی گەشتیاری بکەن وەک چۆن ئێستا کۆمەڵێک شوێنی گەشتیارییمان ھەیە کە تەنانەت لە چیا بەرزەکانیش وەبەرھێنانی گەشتیارییان تێدا کراوە و بە چوار وەرزی ساڵ بوونەتە کۆمەڵگایەکی گەشتیاری کە ساڵانە گەشتیارییان لێ نابڕێت و واتە ئەو پرۆژانە لە رێگەی وەبەرھێنانەوە بکرێن بە گەشتیاری بە ھەماھەنگی و ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ".

ناوبراو راشیگەیاند: "بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 200 پرۆژەی گەشتیاریمان داوەتە دەستەی وەبەرھێنان و سەرجەم پرۆژە گەشتیارییەکانی لەخۆ گرتووە بە زستانە و ھاوینەوە، دواتر دەستەی وەبەرھێنان ھەماھەنگی لەگەڵ وەبەرھێنەران دەکات و پرۆژەکانیان پێدەدات و ھەلیان بۆ دەرەخسێنن، شوێنی پرۆژەکانیش دەریدەخات ئاخۆ ئەو پرۆژەیە دەتوانرێت ببێت بە پرۆژەیەکی گەشتیاری زستانە یاخود ھاوینە".