دوو فیلمی كوردی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی وه‌ته‌ن له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو فیلمی كوردی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی وه‌ته‌ن له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن

دوو فیلمی سینه‌مایی كوردی، به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی وه‌ته‌ن ده‌كه‌ن، كه‌‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

فیلمی سینه‌مایی (فڕین)، له‌ ده‌رهێنانی وه‌هاب شوانی، باسی قاره‌مانێتی و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوى تیرۆرستیی داعش ده‌كات، هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی (خه‌ره‌ند)، له‌ ده‌رهێنانی سامی كاكه‌، باسی كۆچی خێزانێكی كورد ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا خاكه‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن، ئه‌و دوو فیلمه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارن و كێبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


بڕیار وایه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2021/2/8 له‌ به‌غدا به‌ڕێوه بچێت.