كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
سەهین موفتی 05/02/2021

ئەگەر سلێمانی جیا بێتەوە...!

نزیکی سەدا نەوەد بۆ نەوەدو پێنجی داهاتی سروشتی بەتایبەتی نەوت، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک هەن، واتا سەدا پێنج بۆ دە، داهاتەکانی دیکەی سرووشتی دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی...!

ئەگەر، باسی رادەستکردنی داهاتی سلێمانیش بە بەغداد دەکرێت، ئەوا ماڵوێرانییەکی دیکە یەخەی سنوورەکە دەگرێت، چوونکێ ئەگەر ئەمڕۆ دەست بە هەڵکەندن و دەرهێنانی غازی سرووشتییەکە بکەن، کە هەڕەشەی پێ دەکەن بەرامبەر حکومەتی کوردستان، ئەوا دە ساڵی دیکەی دەوێت، تا یەکەمین بەرهەمی غازەکە دەنێردرێتە بەغداد.

لەبۆیێ هەرچی داهاتی سرووشتی پارێزگای سلێمانی هەیە، هێندەی گەڕەکی رەحیماوا گرنگ نییە، کە بە سانایی را دەستی بەغداد کراو، ئەو دەمیش دەگووترا حکومەتی عێڕاق مووچه دابین دەکات، و نەشکرا....!

خۆ ئەگەر سلێمانیش وەک کەرکووکی بەسەر بهێندرێت، ئەوا دیسا دەبێت، هاونیشتیمانییانی هانا بۆ (هەولێر)، بهێننەوەو لەسەر شاشەکان ببێژن( بمانبوورن، هەڵەمان کرد، کوڕی خۆتانین).

ئەگەر، بە راستی لە خەمی دابینکردنی مووچەن، ئەوا قاچاخچێتی لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی راگرن، با بە شێوەی یاسایی مامەڵە بکرێت، و بنێردرێنەوە خەزێنەی داهاتی گشتی، ئەو دەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بیست و پێنج رۆژ جارێک، مووچەی پێ دابیندەکرێت...!

بەسێتی زوڵم کردن، لە سلێمانی.