نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەک نرخەکەی نزیک دەبێتەوە لە 60 دۆلار.

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 5/2/2021، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 59 دۆلار و 11 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 56 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا و بڕیارێکی خۆبەخشانەی سعوودیە لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاکو کۆتایی مانگی ئادار.

ساڵی رابردوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لەلایەن کۆمپانیاکان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوەیە.