ڤایبەر بە کوردی گەیشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤایبەر بە کوردی گەیشت

بەهاوکاریی کۆڕەک تیلیکۆم، ئێستا بەکارهێنەران لە کوردستان دەتوانن ڤایبەر بە کوردی سۆرانی لەسەر ئەندرۆید بەکاربهێنن.

یەکێک لە بەرنامە پێشەنگەکانی جیهان بۆ پەیوەندی بێ بەرامبەر و ئاسان، ئەمڕۆش دەستپێکردنی فەرمیی کوردی وەک زمانی نوێ بۆ کارپێکردنی ڤایبەری ڕاگەیاند. ڤایبەر یەکەم ئەپی نامەناردنە کە زمانی کوردیی (سۆرانی) وەک زمانی کارپێکردنی، زیاد کرد.

ڤایبەر چێژ وەردەگرێت لە هەبوونی بنکەیەکی فراوانی بەکارهێنەر لە کوردستان و بەشێکی گرنگیشە لە پەیوەندییەکانی رۆژانەی خەڵک لە ناوچەکەدا. لەگەڵ زۆربوونی بەکارهێنانی ڤایبەر بۆ ناردنی نامە، پەیوەندی، بەدەستخستنی هەواڵ و زانیاری، پێویستی دەکرد بە لابردنی هەر بەربەستێکی زمان و چالاککردنی بەکارهێنەرانی زمانی کوردی بۆ بەکارهێنانی ڤایبەر بە زمانێک کە هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەگەڵی. بەو شێوەیە، زیادکردنی زمانی کوردی وەک زمانی کارپێکردن، بەکارهێنەرانی زمانی کوردی ڤایبەر بە ئەزموونی بەکارهێنەرێکی گونجاو دابین دەکات، کە دەتوانن چێژ لە ڤایبەر و هەموو تایبەتمەندیەکانی بە زمانی رەسەنی خۆی وەرگرن.

هاوکاریی کۆڕەک
بوونی ڤایبەر بە زمانی کوردی دەبێتە هۆکارێکی گرنگ کە بەرنامەکە زیاتر لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لە تەواوی ناوچەکەدا بەردەست بێت بۆ بەکارهێنان. ئەم وروژاندنە نیشانەیەکی گرنگە کە بە هاوکاریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کە یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندی کردنی کوردییە لە عێراق و گەورەترین کارپێکەری هەرێمە ئەنجام دراوە.

ئانا زامنسکایا، بەرپرسی گەورەی گەشەکردن، لێدوانێکی دا لەسەر دەستپێکردنی زمانی کوردی لەسەر راکوتن ڤایبەر و دەڵێت: "ئێستا ڤایبه‌ر بە 41 زمانی جیاواز بەردەستە و زێدەکردنی زمانی کوردی، هەر بەربەستێکی زمانیی کە لە رابردوودا هەبووبێت، لادەدات و یارمەتیی بەکارهێنەرانی ئێمە لە کوردستان دەدات بەشێوەیەک لە توانای بەکارهێنانی ڤایبەردا بن و هەست بە ئەندامیی و سروشتی خۆیان بکەن. ئەنجامدانی ئەم کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆڕەک تیلیکۆم و زانیاری و شارەزایی ناوخۆیی پێویستی بۆ پڕۆژەکە زیاد کرد، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پەرۆشین لە داهاتوودا لەگەڵ کۆڕەک لە چەندین پڕۆژەدا هاوکار بین کە بەها بۆ بەکارهێنەرە کوردەکانمان زیاد بکەن".

لەبارەی هاوکاری لەگەڵ ڤایبەر، مازن سیروان، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە کۆڕەک تیلیکۆم رای گەیاند: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ باشترکردنی بوونی زمانی کوردی لە فەزای دیجیتاڵدا و بە پەرۆشەوە هاوکاریی ڤایبەر دەکەین وەک یەکەم بەرنامەی نامەناردن بۆ خستنەگەڕی زمانی کوردی وەک زمانی بەرنامەیەک. ئێستا بەکارهێنەرانی زمانی کوردی دەتوانن بە ئاسودەیی ڤایبەر بە زمانی دایکیان بەکار بهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاترکردنی ئەزموونی بەکارهێنانی بەرنامەکە بە گشتی".

ناوەڕۆکی کوردی

ئەو بنکە بەهێزەی بەکارهێنەران کە ڤایبەر هەیەتی لە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەڕێژی ڤایبەر بۆ وەبەرهێنان لە دابینکردنی ئەزموونێکی نایاب بۆ بەکارهێنەران و هەبوونی ناوەڕۆکێک کە گونجاو بێت لەگەڵ شووناسی بەکارهێنەرەکە، ئەوەش وا دەکات ڤایبەر لە چاو بەرنامەکانی دیکە لە ناو بازاڕدا بێ هاوتا بێت. جگە لە دەستپێکردنی زمانی کوردی وەک زمانی کارپێکردن، ڤایبەر لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە کوردییەکانی کار دەکات بۆ ئەوەی لە سەر پلاتفۆرمەکە بوونی ناوەڕۆکێکی باش بە زمانی کوردی مسۆگەر بکات. ئاتاناس رایکۆڤ، بەڕێوەبەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە راکتن ڤایبەر، دەڵێت: "تیشک خستنە سەر کلیلی ڤایبەر ئەوەیە کە زانیاریی ناوخۆیی بەسوود و کوالیتی بەرز لە ناو بەرنامەکەدا پێشکەش بکات، بۆ نموونە ناوەڕۆکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەی فەرمیمان دەست پێ کرد بۆ ئاسانکاری لە گەیاندنی زانیاری دروست و ساخکراوەی راستی لەبارەی COVID - 19 و بارودۆخی ئەو هەرێمە. ئێمە بە بەردەوامی بە زمانی کوردی پاکەتی ستیکەردابین دەکەین کە پەیوەندی بە کلتور و دابونەریتی بەکارهێنەران هەیە و لە نزیکەوە لەگەڵ هاوکارە بازرگانییەکانی دیکە کار دەکەین، لەوانە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن و کارتێکەران و دەزگاکانی راگەیاندن بۆ دابینکردنی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە کوردستان پێویستیی و بەرژەوەندیی بەکارهێنەرانمان دابین دەکات."

پێویستە بەکارهێنەران دڵنیابن لەوەی کە نوێترین ڤێرژنی ڤایبەریان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن زمانی بەرنامەکە بگۆڕن بۆ کوردی .کلیك لێرە بکە

چۆن زمانی ڤایبەرت بگۆڕیت بۆ کوردی لە 3 هەنگاوی ئاسان دا لە سیستەمی ئەندرۆید:
١- ڤایبەر بکەوە، کلیک لەسەر "More" بکە .
٢- بڕۆ بۆ "Settings"، پاشان "General" هەڵبژێرە.
٣- کلیک لەسەر "Language" بکە و "کوردی" دەستنیشان بکە.

کەواتە دەتوانیت 100% چێژ لە (ڤایبەر) وەرگریت بە زمانی کوردی.

دەربارەی راکوتن ڤایبەر:
لە راکوتن ڤایبەر، ئێمە خەڵک بەیەک دەگەینین، گرنگ نییە ئەوانە کێن، یان خەڵکی کوێن. بنکەی بەکارهێنەری جیهانیمان دەستگەیشتنی هەیە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی وەک نامە ناردن لە کەسێکەوە بۆ کەسێک، پەیوەندی ڤیدیۆیی، نامەناردن بە گرووپ، و نوێکردنەوە و گفتوگۆ لەگەڵ براندە دڵخوازەکانیان و کەسایەتییە ناودارەکان. بەکارهێنەرانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ژینگەیەکی ئارام و ئازادیان هەیە بۆ ئەوەی هەست و سۆزی خۆیان هاوبەشی بکەن.

راکوتن ڤایبەر، بەشێکە لە کۆمپانیای ڕاکوتن کە پێشەنگە لە جیهان لە بازرگانی و خزمەتگوزاری دارایی. هەروەها کەناڵی پەیوەندیی فەرمییە بۆ یانەی بەرشلۆنه و هەروەها بەرنامەی فەرمیی نامە و پەیوەندی تەلەفۆنییە بۆ گۆڵدن ستەیت واریۆرز.

ئەمڕۆ بەشداری بکە لە ڤایبەر و چێژ لە باشترین ئەزموونی پەیوەندیکردن لە جیهاندا وەرگرە.