کودەتاچییەکانی میانمار تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەخەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کودەتاچییەکانی میانمار تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەخەن

کودەتاچییەکانی میانمار بۆ رێگرتن لە زیادبوونی ناڕەزاییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتەکەیان دادەخەن.

ماڵپەڕی (نێت بلۆکس)، کە تایبەتمەندە بە چاودێریی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە جیهان، رایگەیاندووە، سوپای میانمار فەرمانی بە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەی کردووە فەیسبووک، ئینستاگرام، مانسجەر و واتس ئاپ دابخات.

داخستنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە بۆ رێگرتنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ناڕەزاییەکان دژی کودەتای سوپا بەسەر حکوومەتی وڵات و راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی یەک ساڵ.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 1-2-2021، سوپای میانمار کودەتایەکی سەربازی کرد و حکوومەتی وڵاتی هەڵوەشاندەوە و دواتر، مین ئونگ هلاینگ، فەرماندەی سوپا خۆی وەک سەرۆکی میانمار ناساند.