نرخی نەوت لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکاو بڕیارێکی سعوودیە لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 3/2/2021، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 58 دۆلار و 49 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 55 دۆلار و 82 سەنت بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا و بڕیارێکی خۆبەخشانەی سعوودیە لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاکو کۆتایی مانگی ئادار.